ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بەشداری لە پرسەی كارەساتی بومەلەرزەی كرماشان دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 27 تشرینی دووەم 2017 06:44
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 22/11/ 2017 بەمەبەستی گەیاندنی پرسە و سەرەخۆشی سەردانی كونسوڵگەری گشتی كۆماری ئیسلامی ئیرانی كرد و لەلایان بەرێز مورتەزا عەبادی سەركونسولی گشتی كۆماری ئیسلامی ئیران لە هەولێر پێشوازی گەرمی لێكرا، سەرۆكی ژوور بە ناوی خۆیی و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پرسەو سەرەخۆشی بە سەركونسلی گشتی راگەیاند بە بۆنەی كارەساتی بۆمەلەرزەی كرماشان كە بووە هۆی گیان لەدەست دانی ژمارەیەكی زۆری هاولاتیان، سەركونسولی گشتیش سوپاسی سەرۆكی ژووری كرد بۆ بەشداری كردنیان لەم پرسە كارەسات بارەدا .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1570 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌