ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئاگاداری

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 تشرینی دووەم 2017 06:34
لە ئەنجامی مۆركردنی  یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بەینی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر  EPU و ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ECCI،سەنتەری زمان لە  زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بە هاوكاری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی BUSINESS ENGLISH.
كورتەیەك دەربارەی خولەكە :
ماوەكەی ( 3 ) مانگە و دابەشكراوەتە سەر ( 60 ) كاتژمێر خوێندن ، هەفتەی ( 2 ) رۆژ و هەر رۆژی ( 2 ) كاتژمێر ،                           خولی زمانی ئینگلیزی بۆ پەیوەندی كاروباری  بازرگانی  ، خولێكی زمانی ئینگلیزی سەرەتاییە بۆ خاوەنكاران و ئەو قوتابیانەی بزنس و بەبازاڕكردن ( Business and Marketing) دەخوێنن .
بابەتەكانی ئەم خولە لە پەرتووكی بەناوبانگی (Market Leader ) وەرگیراوە ، ئەو پەرتووكە بە تایبەتی دیزاین و ئامادەكراوە بۆ پێویستیەكانی خاوەنكار و پرۆژەكان لە كاتی كۆبوونەوەكان و پرێزنتێشن و گفتوگۆكردن و ئیمێلكردن بە هەر چوار ئاستی كارامەیی  زمانەوانی ( گوێ‌ گرتن ، قسەكردن ، خوێندنەوە و نووسین )
تێچوونی خول بۆ هەر بەشداربوویەك ( 50000 – 60000 ) دینارە .
ئارەزوومەندانی بەشداركردن  پەیوەندی بكەن بەم ئیمێلە  ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە دەستپێكردنی خول
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1395 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌