ئاگاداری
لە ئەنجامی مۆركردنی یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن لە بەینی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر EPU و ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر ECCI،سەنتەری زمان لە زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بە هاوكاری ژووری بازرگانی وپیشەسازی هەولێر هەڵدەستێت بە كردنەوەی خولێكی زمانی ئینگلیزی لە ژێر ناونیشانی BUSINESS ENGLISH.
كورتەیەك دەربارەی خولەكە :
ماوەكەی ( 3 ) مانگە و دابەشكراوەتە سەر ( 60 ) كاتژمێر خوێندن ، هەفتەی ( 2 ) رۆژ و هەر رۆژی ( 2 ) كاتژمێر ، خولی زمانی ئینگلیزی بۆ پەیوەندی كاروباری بازرگانی ، خولێكی زمانی ئینگلیزی سەرەتاییە بۆ خاوەنكاران و ئەو قوتابیانەی بزنس و بەبازاڕكردن ( Business and Marketing) دەخوێنن .
بابەتەكانی ئەم خولە لە پەرتووكی بەناوبانگی (Market Leader ) وەرگیراوە ، ئەو پەرتووكە بە تایبەتی دیزاین و ئامادەكراوە بۆ پێویستیەكانی خاوەنكار و پرۆژەكان لە كاتی كۆبوونەوەكان و پرێزنتێشن و گفتوگۆكردن و ئیمێلكردن بە هەر چوار ئاستی كارامەیی زمانەوانی ( گوێ گرتن ، قسەكردن ، خوێندنەوە و نووسین )
تێچوونی خول بۆ هەر بەشداربوویەك ( 50000 – 60000 ) دینارە .
ئارەزوومەندانی بەشداركردن پەیوەندی بكەن بەم ئیمێلە
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
بۆ ئاگاداركردنەوەیان لە دەستپێكردنی خول