تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبە بۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی، كونسوڵی توركیا لە هەولێر سەردانی ژووری كرد

بە بۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی، كونسوڵی توركیا لە هەولێر سەردانی ژووری كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 28 تشرینی دووەم 2017 08:13
بە بۆنەی تەواوبوونی ئەركەكەی، كونسوڵی توركیا لە هەولێر سەردانی ژووری كرد
 
رۆژی 23/11/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگران و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان لە محەممەد عاكیف ئینام كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستانیان كرد.
لە دیدارێكدا باس لە پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و توركیا كرا.
 
 
 
محەممەد عاكیف ئینام كونسوڵی گشتی توركیا لە هەرێمی كوردستان وتی: ئاسانكاری باش كراوە لە پێدانی ڤیزای وڵاتەكەیان بۆ هاوڵاتیان و بازرگانانی هەرێمی كوردستان، هەرچەندە بەهۆی داخستنی فڕۆكەخانەكان داواكاری ڤیزا كەمی كردووە بەڵام خەڵك لە بەغداوە یان لە رێگای ئیبراهیم خەلیل گەشت دەكەن و ڤیزا وەردەگرن.
وتیشی ئێستا كار بە ڤیزای ئەلیكترۆنی ناكرێت خەڵك لە رێگای نوسینگەكان لە هەولێر و دهۆك ڤیزای ئاسایی وەردەگرن لە هەمان كات دا ئاسانكاری تەواومان كردووە بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان.
كونسوڵی توركیا وتیشی سوپاسی ژوور دەكەم كە لە ماوەی چوار ساڵی كاركردنم لە هەرێمی كوردستان هەماهەنگی باشمان هەبووە بە تایبەت لە رووی شانە بازرگانیەكان، لە ماوەی داهاتووشدا دەست بە ئەركە نوێكەم دەكەم لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا.
 
 
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی هەوڵ و كۆششە بەردەوامەكانی كونسوڵی توركیای كرد كە لەماوەی كاركردنی دا پاڵپشت و هەماهەنگ بووە لەگەڵ ژوور و رۆڵی بەرچاوی هەبووە لە پێشخستنی زیاتری ئاڵوگۆڕ و شاندە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و توركیادا لە كۆتایی دا هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركە نوێ كەیدا.
شایانی باسە لەم دیدارەدا هەریەك لە سۆران ئەبوبەكر و مەلا مەجید سورچی جێگرانی سەرۆكی ژوور و باقی محەممەد هادی، فیدائەددین گەردی، تاهیر مەولود، سالار جەلال فاتەكە، سەركەوت جەمال و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون.
 
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1090 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑