ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لە سەر ئەركی ژوور كتێبی یاساكانی كشتوكاڵ چاپكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 22 تشرینی دووەم 2017 09:54
لە درێژەی كارو چالاكیەكانی ژوور و بەرنامەی هاوكاری كەس و لایەن و تاوەند و رێكخراوەكان، لەسەر ئەركی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر چاپی دووەمی كتێبی (یاساكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان) لە توێژێكی 400 لاپەڕەیی بە تیراژی 500 دانە لە كۆكردنەوە و ئامادەكردنی د. ئەنوەر عومەر قادر بە چاپ گەیەنرا.
ئەم كتێبە گشت یاساكانی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە هەرێمی كوردستان بە هەردوو زمانی كوردی و عەرەبی لە خۆ دەگرێت كە سوودێكی باش دەگەیەنێت بە خاوەن پرۆژە كشتوكاڵیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1501 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌