تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكونسوڵی هەنگاریا سەردانی ژوور دەكات

كونسوڵی هەنگاریا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 05 تشرینی دووەم 2017 06:34
رۆژی 2/11/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە سابا ڤیزیكینی كونسوڵی هەنگاریا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارێكدا كوسنوڵی هەنگاریا ستایشی رۆڵی پێشمەرگەی كرد، رایگەیاند وڵاتی هەنگاریا لە رابردوو و لە ئێستاشدا پاڵپشتی هەرێمی كوردستان دەبێت، لە ئێستادا لەسەر ئەركی حكومەتی وڵاتەكەیان چارەسەری پزیشكی بۆ كۆمەڵێك پێشمەرگەی برینداری دەستی تیرۆرستانی داعش دەكرێت، لە هەمان كات دا زیاتر لە 50 قوتابی خەریكی خوێندنن لە وڵاتەكەیان.
كونسوڵ وتی: لە رووی پەیوەندی ئابووری و بازرگانیەوە خوازیاری پەرەپێدانین لەگەڵ هەرێمی كوردستان، وڵاتەكەمان هەوڵ دەدات رۆژ دوای رۆژ بەرهەمەكانی بەرز بكاتەوە، دەتوانن ئێوە لە هەرێمی كوردستان ئۆفەرمان پێشكەش بكەن سەبارەت بەنرخ و ئەو بەرهەمانەی كە دەیانەوێت هاوردە بكەن لە هەنگاریا ئێمەش دەتوانین بە نرخی هەرزانتر پێشكەشیان بكەین.
سابا ڤیزیكینی وتیشی: وڵاتەكەمان پێشكەوتووە لە زۆرێك لە سێكتەرەكان بە تایبەت سێكتەری كشتوكاڵی و پیشەسازی خۆراك خاكی بە پیتمان هەیە زیاتر لە %3 بەراورد بە وڵاتانی تر، بە جۆرێك دانیشتوانی ئێستامان 10 ملیۆن كەسە ئێمە دەتوانین خۆراكی 30 ملیۆن كەس ئامادە بكەین.
كونسوڵ ئەوەشی خستە روو لە ئێستادا خەریكی دروستكردنی كارگەیەكی شیرەمەنین لە هەولێر لە ئایندەشدا بە هاوكاری ئێوە دەتوانین ستافی كوردی سوود لە ئەزمونەكانمان وەرگرن لەو كارگەیە كاربكەن ئێمەش هەوڵ دەدەین بانكەكانی هەنگاریا پاڵپشتیان بكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هاوكاری كار و چالاكیەكانی هەنگاریای بەرز نرخاند، رایگەیاند: خوازیاری پەیوەندی پتەون لەگەڵ ژوورەكانی وڵاتی هەنگاریا، سەردان و ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان فاكتەرێكی بەهێزن بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا.
د. دارا وتی: هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی هەنگاریا خاكی بە پیت و كەشی لە بارە بۆ كشتوكاڵ هیوا خوازین وڵاتەكەتان لەم سێكتەرە هاوكارمان بێت بتوانین سوود لە ئەزموونی ئێوە وەربگرین.
وتیشی بە پاڵپشتی ئێوە بتوانین ئاڵوگۆڕی شاندە بازرگانیەكان رێك بخەین.
سەرۆكی ژوور هیوای خواست بازرگانان و خاوەن كارانی وڵاتی هەنگاریا بتوانن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمی وڵاتی هەنگاریا بكەنەوە لە هەرێمی كوردستان، بۆ ئەوەی خەڵكانی هەرێمی كوردستانیش لە نزیكەوە ئاشنا بن بە بەرهەكانتان، ژووریش پاڵپشت و هاوكارتان دەبێت.
شایانی باسە لەم دیدارە هەریەك لە باقی محەممەد هادی، سالار جەلال فاتەكە، تاهیر مەولود و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1122 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑