ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆبوونەوەی یەكێتیی و رێكخراو و سەندیكاكان

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2017 07:43
رۆژی 25/10/2017 بە ئامادەبوونی نوێنەری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشێك لە یەكێتیی و سەندیكا و رێكخراوەكان لە شاری هەولێر كۆبوونەوە.
لەم كۆبوونەوەیە داوا كرا كە هەرچی زووە حكومەتی عێراق كۆتایی بهێنێت بەم دۆخە نالەبارەی كە توشی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم هاتووە، هەروەها داواكرا كە حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم هەوڵەكانیان بخەنە گەڕ كۆتایی بەم نەهامەتیە بێنن.
لە كۆتاییشدا بە ناوی سەرجەم سەندیكاو رێكخرا و یەكێتییەكانی بەشداربوو بەیاننامەیەكیان دەركرد، داوایان لە حكومەتەكانی وڵاتانی عەرەبی و نێودەوڵەتی كرد كە نێوەندگیری بكەن لە نێوان بەغدا و هەولێر بۆ ئەوەی خەڵك زیاتر ئازار نەخوا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1071 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌