ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور هاوكاری ئاوارەكانی ناوچە كوردستانیەكانی دەرەوەی هەرێم دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2017 07:42
رۆژی 25/10/2017 لە درێژەی هاوكاری و پاڵپشتی ژوور بۆ لێقەوماوان و ئەو هاوڵاتیانەی شاری كەركووك كە بە هۆی ئەم دۆخە نالەبارەی ئەم دواییە روویان لە هەولێر و ناوچەكانی تری كوردستان كردووە لێژنەیەك لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كە پێكهاتبوون لە باقی محەممەد هادی، تاهیر مەولود و كەمال عەزیز ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور و محەممەد مستەفا بەڕێوبەری گشتی ژوور سەردانی هەردوو شارۆچكەی دارەتوو و بنەسڵاوەیان كرد بە مەبەستی هوكاری كردنی ئەم هاوڵاتیانە بە دابینكردنی چەند كەل و پەلێكی پێویستی ناوماڵ بۆیان.
لەم هاوكارییەدا زیاتر لە 500 خێزان سوودمەند بوون.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1123 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 26 تشرینی یەکەم 2017 08:53