ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی خۆی ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 25 تشرینی یەکەم 2017 09:54
رۆژی 15/10/2017 بە ئامادەبوونی تەواوی ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، كۆبوونەوەی ژمارە 144ی مانگانەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.
لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ یارمەتیدانی ئەو ئاوارانەی روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە بە دابینكردنی كەل و پەلی خۆراك و پێداویستیەكانی ناوماڵ بۆیان.
هەر لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا بە پێكهێنانی لێژنەیەك بۆ هەرەوەزی و هەماهەنگی كردن لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ و گشت ئەو فەرمانگانەی كە پەیوەندییان هەیە بەم بوارە لە هەرێم بۆ كۆكردنەوەی گشت زانیاری وسەرژمێرییەكانی تایبەت بە كەرتی كشتوكاڵی لە پارێزگای هەولێر و پەیوەندی كردن لەگەڵ كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لەم بوارە، وە پرس و را كردن بە شارەزایان و فەرمانبەرانی تایبەتمەند  لە بواری كشتوكاڵی، بۆ كاركردن لەسەر رایەكانیان دەربارەی كشتوكاڵ و پێشخستنی، سەبارەت بە كردنەوەی بەشی كشتوكاڵی لە ژوور.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1148 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌