ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2017 08:17
رۆژی 23/10/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگران و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان كرد لە خاتوو هێسەر كۆبڵ سەرۆكی بەشی ئابووری لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكان دووپات كرایەوە.
خاتوو هێسەر كۆبڵ رایگەیاند: ئەوان خوازیاری پەیوەندی پتەون لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هاوكار دەبن لە رێكخستنی سیستەمێكی با نكی پێشكەوتوو بۆ هەرێم، بەردەوام دەبن لە هێنانی شاندی بازرگانی و كۆمپانیا ئەمریكیەكان بۆ هەرێم.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور هیوای خواست بە هاوكاری هەردوولا لە گشت سێكتەرەكان پەیوەندییەكان پتەو بكەن، وتی پەیوەندی و هەماهەنگی باشمان هەیە لەگەڵ كونسوڵ و ژوورە بازرگانیەكانی ئەمریكا و رێكخراوی USKBC.
ئێمە لە هەموو كاتێك ئامادەین بۆ پێشوازی بازرگانان و شاندە بازرگانیەكان، وە رێكخستنی كۆبوونەوە و دانیشتن لەگەڵ بازرگانانی هەرێم.
سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ئەم دۆخە سستە ئابوورییە كاتیە و هەموو سێكتەر و پرۆژەكان لە ماوەی داهاتوو دا دەچنەوە سەر رێچكەی خۆیان.
شایانی باسە هەریەك لە ئیبراهیم سۆفی، سۆران ئەبوبەكر و مەلا مەجید سێودی جێگارنی سەرۆكی ژوور و سەركەوت جەمال بەزاز، سالار جەلال فاتەكە، سەدرەددین كەمال، عەبدولكەریم مستەفا و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادەی دیدارەكە بوون.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ سێ شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2017 08:36