تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان: لە هەولى ئەوەداین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستن

وەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان: لە هەولى ئەوەداین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 17 ئایار 2009 00:00
بە ئامادەبوونى نەمرود یوحەنا وەزیرى گەشتوگوزارى هەرێم دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور و ئیبراهیم سۆفى جێگرى یەکەم و سۆران ئەبوبەکر جێگرى دووەمى سەرۆکى ژوور و ژمارەیەک لە ئەندامانى ئەنجوومەنى کارگێرى و کۆمەلێک بازرگان و پیشەسازى هەولێر و چەندین وەبەرهێنەر و خاوەن کۆمپانیاى لبنانى کە لە هەولێر کاردەکەن، رۆژى یەک شەممە 17/5/2009 کۆبونەوەیەکى فراوان سازکرا بۆ (محمد سەفەدى) وەزیرى بازرگانى و ئابوورى لبنان و عەدنان قەسار سەرۆکى یەکێتى ژوورەکانى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى ولاتانى عەرەبى و غازى قرێتم سەرۆکى ژوورى بازرگانى و پیشەسازى و کشتوکالى بەیروت و چیاکانى لبنان و شاندى یاوەریان کە لە ژمارەیەک شارەزا و پسپۆرى بوارى ئابوورى و بەنکى و گەشتیارى لەخۆگرتبوو. دارا جەلیل خەیات سەرۆکى ژوور لە وتەیەکدا دواى بەخێرهێنانى شاندى میوان ئاماژەى بە رۆلى ولاتى لبنان کرد لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوەى کوردستان بە تایبەتى لە بوارى گەشتیارى و دارایى و بەنکى و پەروەردەدا، وە سەردانەکەى بە سەردانێکى گرنگ لەقەلەم دا و داواى لە شاندى میوان کرد کە برەوى زیاتر بە پەیوەندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان بدەن. وەزیرى ئابوورى و بازرگانى لبنان وێراى خۆشحالی لە بەرامبەر ئەو گۆرانکاریانەى بەسەر هەرێمدا هاتووە تەئکیدى لەسەر چرترکردنى پەیوندیەکانیان لەگەل هەرێمى کوردستان کردو دلخۆشی خۆى لە بەرامبەر رازیبوونى کۆمپانیا لبنانیەکان لە حکومەتى هەرێم و خەلکى کوردستان دەبرى و وتى ئەو سەردانەى ئێمە ماناى گرنگیدان و بەفەرمى کردنى پەیوەندیمان لەگەل ئەو هەرێمەدا دەگەیەنێ و لە هەولى ئەوە داین پەیوەندى باشتر لەگەل هەرێمى کوردستان ببەستین. و هیواى دارۆژى خۆشتر دەخوازین و تەئکیدى لەسەر گرنگیەکانى رۆلى کەرتى تایبەت لە پرۆسەى ئاوەدانکردنەوە کرد و سوپاسى ئەو پێشوازى و رێزلێنانەى کرد کە لە شاندەکەیان نراوە لە ژوور و لە دەزگاکانى دیکەى حکومەتى هەرێم. دواتر لە لایەن ئامادەبووان کۆمەلێک سەرنج و پێشنیار خرانە بەرباس و وەلامى پرسیارەکان درایەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 894 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑