تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵهەوڵ بۆ دامەزراندنی ژوورێكی هاوبەش دەدرێت

هەوڵ بۆ دامەزراندنی ژوورێكی هاوبەش دەدرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 28 ئەیلول 2017 08:56
رۆژی 27/9/2017 سۆران ئەبوبەكر عەزیز جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازی لە شاندێكی نەرویجی بە سەرۆكایەتی ئێریك سێلە بەرپرسی رێكخراوی بیرۆمز كیركنی نەرویجی كرد.
لە دیدارێكدا ئێریك سێلە سەرەتا پیرۆزبایی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی پرۆسەی گشت پرسی هەرێمی كوردستان، كە وەكو چاودێر لەم پرۆسەیە بەشداربوون ستایشی ئەم پرۆسەیان كرد كە بە شێوەیەكی دیموكراتی و لە ئاستی ستانداردی نێودەوڵەتی بوو.
ئێریك وتی: ئامانجی سەردانمان بۆ ژووری بازرگانی هەولێر دامەزراندنی ژوورێكی هاوبەشە لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی نەرویج و كوردستان كە بارەگای سەرەكی لە ئۆسلۆ بێت.
وتیشی: دەتوانین لە رێگی ئەم ژوورەوە پەیوەندییەكان پتەو بكەین، كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نەرویج سەردانی هەرێم بكەن لە هەمان كات دا ژمارەیەكی زۆر لە كوردانی خاوەن كار لە وڵاتەكەمان ئەژین خوازیاری كاركردنن لە هەرێم كە دەتوانین لە رێگای ئەم ژوورەوە هەوڵی بۆ بدەین.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو كە رێكخراوەكەیان لەگەڵ 15 وڵات پەیوەندی باشیان هەیە هەم لە رووی بازرگانی و راوێژكاری بۆ ئەم مەبەستە دەتوانین بانگێشتی خاوەن كار و وەبەرهێنەر و بازرگانانی هەرێم بكەین بۆ كۆبوونەوە، لە هەمان كات دا دەتوانین لە رێگەی بەرنامەی خۆمانەوە بۆ راوێژكاری یارمەتی كۆمپانیاكانی هەرێم بدەین لە گشت ئاستەكان.
لە لایەن خۆیەوە سۆران ئەبوبەكر دوای بەخێرهێنان، سوپاسی كردن بۆ ئەو هەوڵ و ماندوو بونەی كە كێشاویانە,
جێگری سەرۆكی ژوور رایگەیاند: پەیوەندی بازرگانیمان لەگەڵ وڵاتی نەرویج لاوازە تا ئێستا یەك كۆمپانیا لە هەرێمی كوردستان كاردەكات، هیوامان وایە هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتانی ئەوروپی پەیوەندییە بازرگانیەكانمان بە پێش بخەین.
وتیشی: خاسیەتی گونجاوی خاكەكەی بۆ كشتوكاڵ و گەشتیاری، بە پیتی لە نەوت و كانزا پێویستییەكی زۆری هەیە بۆ وەبەرهێنان بە تایبەت لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ، گەشتیاری و پیشەسازی ئەزموونی وڵاتی نەرویجیش بۆ ئێمە زۆر گرنگە.
جێگری سەرۆكی ژوور ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەیە بۆ واژوو كردنی پرۆتۆكۆلی بازرگانی لە نێوان ژوورەكان، داواشی كرد  كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی نەرویج سەردانی هەرێم بكەن، بەشدار بن لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكان بۆ خستنە رووی بەرهەمەكانیان ئێمەش وەكو ژوور هاوكار و پاڵپشتیان دەبین بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی خۆمان.
لە كۆتاییدا جێگری سەرۆكی ژوور هیوای خواست كە وڵاتی نەرویج بتوانێت نوسینگەیەكی بازرگانی یان كونسوڵی وڵاتەكەیان لە هەرێم بكاتەوە هاوشێوەی زۆرێك لە وڵاتان، لەگەڵ گەشتی راستەوخۆی فڕۆكەوانی كە ئەمانەش هۆكارێكی سەرەكین لە پێشخستنی پەیوەندی ئابووری و بازرگانی.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1053 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ یەک شەممە, 01 تشرینی یەکەم 2017 10:52

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« June 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑