ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

چارەسەركردنی كێشەی مەرزەكان گفتوگۆی لەسەر كرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:33
چارەسەركردنی كێشەی مەرزەكان گفتوگۆی لەسەر كرا
 
رۆژی 12/9/2017 ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور بە یاوەری شاندی ژووری بازرگانی سنە سەردانی كونسوڵخانەی وڵاتی ئێرانیان كرد لە هەولێر.
لە دیدارێكدا كونسوڵی ئێران خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ هاتنی ئەم شاندە بازرگانیە بۆ هەولێر و بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان، لە هەمان كات دا شاندی میوان پەیامی خۆیان ئاراستەی كونسوڵ كرد سەبارەت بەو كێشە و گرفتانەی كە رووبەرووی بازرگانان دەبێتەوە لە مەرزەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئێران هیوایان خواست كە ئەو كێشانە چارەسەر بكەن كە هۆكارێك دەبێت بۆ پێشخستنی ئاڵوگۆڕە بازرگانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1066 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌