ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و سنە پێكهێنرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:18
 
لە درێژەی سەردانەكەیان بۆ شاری هەولێر و ژووری بازرگانی هەولێر، نیوەڕۆی رۆژی 11/9/2017 بە ئامادەبوونی سەرۆكی ژوور و گشت ئەندامان و شاندی میوان كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر، كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامدا.
لەم كۆبوونەوەیە بڕیاردرا كە لێژنەیەكی هاوبەش لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و سنە دروست بكرێت.
ئامانج لە دروستكردنی ئەم لێژنەیەش بۆ ئاسانكاری كردنە لە گەشتە بازرگانیەكانی نێوان هەردوو شار و بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و چارەسەركردنی هەر كێشەیەكە كە دروست ببێت بۆ بازرگانانی هەردوولا.
دوای دەستنیشان كردنی ناوەكان لە لایەن هەردوو ژوور، لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر و حامد رەنجبەر جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و فیرۆز زارعی كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر واژووی لەسەر كرا.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1040 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌