تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی و بازرگانانی شاری سنە دەكات

ژوور پێشوازی لە شاندێكی ژووری بازرگانی و بازرگانانی شاری سنە دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:16
 
رۆژی 11/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوزیان كرد لە شاندێكی ژووری بازرگانی و بازرگانانی شاری سنە.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە حامد رەنجبەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و سەرۆكی شاند، محەممەد هولاكۆ جێگری دووەمی سەرۆكی ژوور و ژمارەیەك لە ئەندامان و بازرگانانی شاری سنە.
لە دیدارێكدا كە فیرۆز زارعی كونسوڵی بازرگانی وڵاتی ئێران لە هەولێر، چۆنیەتی دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەشداری كردنی بازرگانان و خاوەن كۆمپانیاكانی هەردوو شار لە پێشانگا نێودەوڵەتیەكانی نێوانیان گفتوگۆی لەسەر كرا.
حامد رەنجبەر وتی: وەكو سەردانی یەكەممان بۆ شاری هەولێر بە شاندێكی ئەندامان و بازرگانانمان بەستنی پەیوەندی بازرگانیە لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر و بازرگانانی ئەو شارە.
سەرۆكی شاندی میوان رایگەیاند: كە شاری سنە لە سێكتەرەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازی خۆراك بەهێزە دەتوانین لەم سێكتەرانە یارمەتی هەرێمی كوردستان بدەین، وەبەرهێنانئەنجام بدەین، لە هەمان كات دا لە سێكترەكانی تریش ئامادەین بۆ پەیوەندی بەستن لە نێوان بازرگانانمان و بازرگانانی هەرێمی كوردستان.
سەرۆكی شاندی میوان ئەوەشی خستە روو كە كۆمپانیا و وەبەرهێنەرەكانی شاری سنە ئامادەن لە شاری هەولێر لقی كۆمپانیاكانی خۆیان بكەنەوە و بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوە و دووبارە بنیاتنانەوەی ناوچە رزگاركراوەكان.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنانیان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم سەردانە، بەهێزكردنی پەیوەندی بازرگانی لە نێوان ژووری بازرگانی هەولێر و سنەی بە گرنگ وەسفكرد.
د. دارا رایگەیاند: كە شاری هەولێر و هەرێمی كوردستان بە گشتی لە هەموو روویەكەوە گونجاوە بۆ وەبەرهێنان لە هەمان كات دا كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئێران لە ئاستێكی بەرز دایە، ئێمە هەمیشە هەوڵمانداوە پەرە بە بازرگانی نێوانمان بدەین، شاری سنەش وەكو شارێكی گرنگ لە رووی كشتوكاڵی و پیشەسازی جێگای خۆشحاڵیە كە پەیوەندییەكانمان پەرە پێ بدەین.
وتیشی: ئێمە وەكو ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەین بۆ هاوكاری و پاڵپشتیتان لە هەموو كاتێك.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1345 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 10:52

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« March 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
            1
2 3 4 5 6 7 8
9 10 11 12 13 14 15
16 17 18 19 20 21 22
23 24 25 26 27 28 29
30 31          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑