ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

هەوڵی چارەسەری كێشەی مەرزەكان دەدرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:12
هەوڵی چارەسەری كێشەی مەرزەكان دەدرێت
 
رۆژی 10/9/2017 ماجد جەلال خەلیل ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و بەرپرسی پێشوازی لە شاندی بازرگانی وڵاتی ئێران لە ژوور لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماغ پێشوازی كرد لە شاندێكی بازرگانان و ژووری بازرگانی سنە.
شاندی میوان پێكهاتبوون لە حامد رەنجبەر جێگری یەكەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و بەرپرسی شاند، محەممەد هولاكۆ جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری بازرگانی سنە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی سنە و بازرگانانی سێكتەری جۆراوجۆر.
ئامانجی سەردانی ئەم شاندە پتەوكردنی پەیوەندییە بازرگانیەكان و دروستكردنی لێژنەی هاوبەش لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی هەولێر و سنەیە.
لە میانی بەڕێكەوتنیان بۆ شاری هەولێر شاندی میوان بە یاوەری ماجد جەلال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیان كرد، لە لایەن یاسین رەحیم فەرەج جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی و بورهان عەلی عەبدوڵا ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا هەردوولا باسیان لە كێشەو گرفتی مەرزەكان كرد هیوایان خواست بە هاوكاری ژوورە بازرگانیەكانی ئێران ژوورە بازرگانیەكانی هەرێمی كوردستان هەوڵبدرێت ئەم كێشەو گرفتانە چارەسەر بكرێت. 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1374 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌