ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

خولێكی راهێنان لە ژوور بەڕێوەچوو

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 09:08
خولێكی راهێنان لە ژوور بەڕێوەچوو
 
پەیمانگای كوردستان بۆ راهێنەرایەتی بە هاوكاری یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رۆژانی 14 – 15/8/2017 خولێكی راهێنان دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكان و بانكەكان بۆ 20 راهێنەر و مامۆستا كردەوە.
لەم دوو رۆژەدا چۆنیەتی دانانی پەیكەرێكی كاریگەر بۆ كۆمپانیا، شێوازی هەڵبژاردن و رۆڵی كاریگەری لە بەڕێوەبردن و چۆنیەتی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ هەر كێشەیەك كە دێتە پێش كۆمپانیا هەروەها چەندین تەوەری تر بۆ بەشداربووان لەم خولە روون كرایەوە.
لە كۆتایی ئەم خولە بڕوانامە بەسەر بەشداربووان دابەش كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1350 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌