تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكونسوڵی ئەردەن لە هەرێمی كوردستان سەردانی ژوور دەكات

كونسوڵی ئەردەن لە هەرێمی كوردستان سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 14 ئەیلول 2017 07:44
 
رۆژی 12/9/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆكی ژوور و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازیان كرد لە هەیسەم ئەبولفول كونسوڵی گشتی وڵاتی ئەردەن لە هەرێمی كوردستان.
لە دانیشتنێكدا باس لە دوایین كارو چالاكیە بازرگانیەكان لە نێوان عێراق بە گشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەت لەگەڵ وڵاتی ئەردەن كرا.
كونسوڵی ئەردەن وتی:  ئێمە خوازیاری پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان و بەشداریكردنی پرۆژەی هاوبەشین لە نێوان ئەردەن و هەرێمی كوردستان.
وتیشی رێژەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان وڵاتی ئەردەن و عێراق بە گشتی زیاترە لە ملیارێك دۆلار ئێمەش هەوڵی زیاتر كردنی ئەم رێژەیە دەدەین.
ئەبولفول ئەوەشی خستە روو كە پایزی داهاتوو بە نیازن شاندێكی بازرگانانی وڵاتی ئەردەن سەردانی ژوور بكەن.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونەكانی كونسوڵی ئەردەنی كرد كە رۆڵی هەبووە لە باشتركردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێم و ئەردەن.
ئەوەشی خستە روو كە ژووری بازرگانی هەولێر ئامادەیە لە پێشوازی بازرگانانی وڵاتی ئەردەن و رێكخستنی دیدار وكۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی هەرێمی كوردستان، وە هەموو هاوكاری و پاڵپشتیەكیان دەكەین.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1095 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 20 ئەیلول 2017 10:50

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2014 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑