تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ وڵاتی كۆریا

پەرەپێدانی پەیوەندییە بازرگانیەكان لەگەڵ وڵاتی كۆریا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 16 ئاب 2017 09:33
د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور بە ئامادەبوونی ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور، بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رۆژی 15/8/ 2017 پێشوازییان كرد لە شاندێكی وڵاتی كۆریای باشوور كە پێكهاتبوون لە سۆنگ وونگ یوب باڵیۆزی كۆریا لە عێراق و هۆنگ مین ئی كونسوڵی گشتی وڵاتی كۆریا لە هەرێمی كوردستان.
لە دیدارێكدا پتەوكردنی زیاتری كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كۆریای باشوور تاوتوێ كرا.
باڵیۆزی كۆریا رایگەیاند: وەكو باڵیۆز ئاشنایەتی زۆرم هەیە بە كاروباری عێراق و هەرێمی كوردستان ئامادەم بۆ هەموو هاوكاری هەماهەنگیەك، ئێستاش باشترین كاتە بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان.
سۆنگ وتی: دڵنیام زۆر لە كۆمپانیا كۆرییەكان ئامادەن لە هەرێمی كوردستان كار بكەن و پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدەن، لەم كاتەش دا هاوكاری و پاڵپشتی ئێوە بۆ ئێمە گرنگە.
باڵیۆز ئەوەشی خستە روو: پلانێك لە بەشی بازرگانی باڵیۆزخانەكەمان (كۆترا) هەیە كە بەم نزیكانە پەیمانگایەك بە ناوی (پەیمانگەی كوردستان بۆ كاروبارە كارگێڕییەكان) بكاتەوە، ئامانج لەم پەیمانگایە پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكانمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە گشت بوارەكان، چونكە لە ماوەی رابردوو وڵاتی كۆریا بەشێكی زۆر لە هاوڵاتیانی فەرمی هەرێمی كوردستانی داوەت كردووە بۆ كۆریا، بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتەكەمان.
وتیشی: بە پێ ی زانیارییەكانمان بەرهەمی وڵاتی كۆریا جێگای خۆی كردۆتەوە لە نێو هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بەڵام ئێمە چاومان لە هەناردەكردنی بەرهەمی زیاتر و كاڵای جۆری تر هەیە، بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە ئاسانكاری زۆرمان كردووە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم بە گشتی و بازرگانان بە تایبەتی لە پێدانی ڤیزا بۆ سەردانی وڵاتەكەمان لە ئەگەری زیاتر بوونی سەردان، ئێمە ئاسانكاری زیاتر دەكەین.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دوای بەخێرهێنان ستایشی رۆڵی وڵاتی كۆریای كرد لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان بە تایبەت دوای رووخانی رژێم تا ئێستاش بەردەوامن كە چەندین كاری جوان و پێویستیان كرد لە هەرێمی كوردستان، لە دوای خۆشیان نموونەی جوانیان بەجێ هێشت كە جێگای دەست خۆشی و پێزانینە.
سەرۆكی ژوور وتی: زیاتر لە 35 ساڵە كاری بازرگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كۆریا بەردەوامە، ئێستاش لە بازاڕەكانی هەرێم دەتوانین بڵێیین كاڵای كۆری بە تایبەت لە هەردوو بواری ئەلیكترۆنیات و ئۆتۆمبێل بە پلەی یەك دێن بەهۆی كوالێتی باش و نرخی گونجاو.
د. دارا وتیشی: بەهۆی بوونی كاڵای وڵاتی چین لە هەرێم و هەرزانی نرخەكەی توانیویەتی كێبڕكێ ی بەرهەمی وڵاتی كۆریا بكات بۆیە خوازیارین كە كۆمپانیا كۆرییەكان بتوانن نرخەكانیان دابەزێنن.
سەرۆكی ژوور دووپاتی كردەوە لە هەماهەنگی ژووری بازرگانی هەولێر بۆ كۆمپانیا كۆرییەكان و پاڵپشتی كردنیان لە هەر كارێك كە بیانەوێت ئەنجامی بدەن لە هەرێمی كوردستان، هیوای خواست كە لە رێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتی كۆریا بتوانن پەیوەندی ببەستن لەگەڵ ژوورە بازرگانیەكانی كۆریا بۆ پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1104 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 21 ئاب 2017 09:57

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑