ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆنفڕانسێك لەسەر كشتوكاڵ هاورێ ی ژینگە ساز ده كريت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 10:01
رۆژی 1/8/2017 شاندێكی نوسینگەی رێكخراوی كاریتاسی كۆماری چیك لە عێراق سەردانی ژووریان كرد لە لایەن سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا شاندی میوان باسیان لە رێكخستنی كۆنفڕانسێك كرد كە بڕیار وایە لە 28/8/2017 ئەنجامبدەن بە ناونیشانی (كشتوكاڵ هاوڕێ ژینگە).
وا بڕیارە لەم كۆنفڕانسە تیشك بخرێتە سەر رێكخستنی ستراتیژی ئابووری كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان، چاكسازی لە بەروبوومە كشتوكاڵییە خۆماڵییەكان، كە لە لایەن چەند شارەزایەكی چیكی لە بواری كەرتی كشتوكاڵی ئەنجام بدرێت.
هەر لەم كۆنفڕاسە هاوكاری بەشێك لە جوتیارانی خۆمان دەكرێت لە رووی دارایی و راوێژەوە.
شاندی میوان ئەوەشیان خستە روو كە لەم كۆنفڕانسە ژووری بازرگانی هەولێر و وەزارەت و دام و دەزگاكانی حكومەت پەیوەست بەم سێكتەرە بەشدار دەبن تیایدا.
لە لایەن خۆیەوە جێگری سەرۆكی ژوور پاڵپشت و هاوكاری ژووری نیشاندا، هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1055 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ چوار شەممە, 09 ئاب 2017 08:34