تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵبە بەشداری ژوور ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجامدا

بە بەشداری ژوور ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر دانیشتنێكی تایبەتی ئەنجامدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:56
رۆژی 1/8/2017 ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە ئامادەبوونی عەلی رەشید سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور و سۆران ئەبوبەكر جێگری سەرۆكی ژوور، بەرێوبەری گشتی كشتوكاڵ و بەرێوبەری دانەوێڵە، بەرێوبەری چاودێری بازرگانی و بەڕێوبەری كوشتارگەی هەولێر كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەسەر رەوشی بازاڕ و دەنگۆی گرانبوونی نرخی شتومەك ئەنجامدا.
نەبەز عەبدولحەمید وتی: هۆشداریمان داوەتە گشت بازرگانان كە بە هیچ شێوەیەك نابێت نرخی كەل و پەلەكان گران بكەن، رۆژانەش لە رێگەی لێژنەكانمانەوە چاودێری بازاڕ دەكەین و هەر كەسێك نرخەكان گران بكت بە توندترین شێوە سزا دەدرێت.
عەلی رەشدید رایگەیاند: ئەوان بە هاوكاری قایمقامییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر كار بۆ نەهێشتنی دەنگۆی گرانی بازاڕ و رێگرتن لە گرانبوونی دەكەن.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا سەرۆكی ژوور وتی: ئێمە هەمیشە وەكو ژوور رێنمایی بە بازرگانانی خۆمان دەدەین كە بەرهەمی كوالێتی باش و نرخی هەرزان هەناردە بكەن، ئێمەش وەكو ژوور لە چوارچێوەی دەسەڵاتی خۆمان رێگری لە گرانبوون دەكەین و پاڵپشت و هاوكاری ئەنجومەن و قایمقام دەبین.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1060 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« April 2024 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑