تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵيەكێتیی ژوورەكان و ژووری بازرگانی چیك رێككەوتنێكیان واژوو كرد

يەكێتیی ژوورەكان و ژووری بازرگانی چیك رێككەوتنێكیان واژوو كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:48
بە مەبەستی فراوانكردنی كاری بازرگانی لە نێوان هەرێم و وڵاتی چیك، پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە كانی نێوان ژوورەكانی هەردوولا، هەردوو یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم و ژووری بازرگانی چیك پرۆتۆكۆلێكی بازرگانی هاوبەشیان واژوو كرد.
رۆژی 27/7/2017 شاندێكی بازرگانی وڵاتی چیك سەردانی ژووریان كرد، لە لایەن د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم و جێگران و ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕِی ژووری بازرگانی هەولێر پێشوازییان لێكرا.
شاندەكە پێكهاتبوون لە نوێنەرانی پێنج كۆمپانیا لە سێكتەرەكانی (تەندروستی، وزە، ئەلیكترۆنی، دیكۆرات و بیناسازی) بە سەرۆكایەتی برۆریڤۆ مانیژ جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی چیك و بە ئامادەبوونی مادام ئیڤا دارداكۆڤا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان.
لە كۆبونەوەیەك كە ژمارەیەك لە بازرگانان و كۆمپانیا خۆماڵییەكان ئامادەی بوون، د. دارا وتەی بەخێرهێنانی پێشكەش كرد وتی: خوازیاری كاركردنی زیاتر و فراوانكردنی په‌یوه‌ندی نێوان بازرگانان و وه‌ربه‌رهێنه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی‌ چیكین، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كاری باشتر پێكه‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ن.
وتیشی‌ كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ بڕیاریانداوه‌ له‌داهاتوودا به‌شداری له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی وڵاتی‌ چیك بكه‌ن، تا له‌نزیكه‌وه‌ كۆمپانیا و بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانی هه‌ردولا بتوانن په‌یوه‌ندی باشتر دروستبكه‌ن. 
سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی ئەوەشی خستە روو كە لە ماوەی رابردوو رێژەی وەبەرهێنان نزیكەی (70) ملیار دۆلار بووە تەنها لە كەرتی تایبەت، بەڵام بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و كاریگەری شەری تیرۆرستانی داعش و بوونی گرفت لەگەڵ حكومەتی ناوەند لە ئێستادا كاری وەبەرهێنان لاوازە بەڵام بە بۆچوونی ئێمە كاتی یە لە داهاتوویەكی نزیكدا چارەسەر دەبن.
مادام ئیڤا دارداكۆڤا كونسوڵی گشتی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان لە وتەیەكدا خۆشحاڵی خۆی بەم كۆبوونەوەیە دەربڕی هیوای خواست ئەم رێككەوتنە دەرەنجامی باشی هەبێت و پاڵپشتی خۆی بۆ بەرەو پێش بردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان نێوان هەردوولا دەربڕی.
برۆریڤۆی مانیژ جێگری سه‌رۆكی ژووری بازرگانی چیك رایگه‌یاند "ده‌مانه‌وێت به‌شداری كۆمپانیاكانی وڵاتی‌ چیك له‌ كارو پرۆژه‌كانی هه‌رێمی كوردستان زیاتر بكه‌ین و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان به‌هێزتر و فراوانتر بكه‌ین، بۆیه‌ به‌بایه‌خه‌وه‌ ده‌ڕوانینه‌ واژۆكردنی ئه‌م پرۆتۆكۆڵه‌.
وتیشی: له‌ئێستادا نزیكه‌ی 40 كۆمپانیای وڵاتی‌ چیك له‌ هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، جیا له‌و كۆمپانیایانه‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی هه‌رێم كارده‌كه‌ن.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1342 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 10:07

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2022 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28            

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑