ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ هەلی كار (روانگە فورەس) كرایەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:44
بە ئامادەبوونی محەممەد هاودیانی وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی، نەوزاد هادی پارێزگاری هەولێر و د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر رۆژی 26/7/2017 پێشانگای روانگە فورەسی نێودەوڵەتی بۆ هەلی كار لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولرەحمان لە شاری هەولێر كرایەوە.
لەم پێشانگایە نزیكەی 100 كۆمپانیا بەشدارییان تێدا كردووە وا چاوەڕوان دەكرێت چەندین هەلی كار بۆ بەشدابووانی پێشانگاكە بڕەخسێنێت.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1443 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌