تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور و شاندێكی یونسكۆ كۆبوونەوە

ژوور و شاندێكی یونسكۆ كۆبوونەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:32
بە مەبەستی چاكسازی كردن لە سێكتەرەكانی خوێندنی تەقەنی و راهێنانی پیشەیی لە عێراق و هەرێمی كوردستان, وەرگرتنی تێبینیەكانی سەرۆك و ئەندامان و نوێنەرەكانی كەرتەكانی تایبەت، رۆژی 25/7/2017 بە ئامادەبوونی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر و بەشێك لە ئەندامانی ژووری بازرگانی سلێمانی و نوێنەرانی بەشێك لە كۆمپانیاكانی سێكتەری نەوت و گاز، گەشت و گوزار و كشتوكاڵی و بەشێك لە بازرگانان كۆبوونەوەیەك و ئەنجامدانی وۆركشۆپێك لە لایەن شاندێكی رێكخراوی یونسكۆ كە پێكهاتبوون لە شارەزایان خاتوو ئەلیسۆن شیمدت و هافدان فارستاد سازكرا.
سەرەتای دەستپێكردنی ئەم كۆبوونەوەیە د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور وتەیەكی پێشكەش كرد ئەمەش دەقەكەیەتی: 
ئامادەبووانی بەڕێز
بەخێر هاتنێكی گەرمی هەمووتان دەكەم لەو كۆبوونەوە گرنگە دەربارەی بابەتی فێركردن و راهێنانی تەكنیكی و پیشەیی كە بە TVET ناسراوە . 
بەخێرهاتنێكی تایبەتی نوێنەرانی UNESCO ی سەر بە UN دەكەم ، كە ئەركێكی پیرۆزیان دەربارەی چاكسازیTVET لە ئەستۆ گرتوە بە كۆمەكی دارایی یەكێتی ئەوروپی وهاوكاری حكومەتی كوردستان و عیراق، بەو هیوایەی لە ئەنجامی گفتوگۆكان تێبینیەكانی نوێنەرایەتی كەرتی تایبەت وەڵامدانەوەیان هەبێت .
بەڕێزان :
هەروەك ئاشكرایە گەشەكردنی ئابووری بەندە بە فەراهەمكردنی هێزی كاری لێهاتوو پشت بەستوو بە زانست و تەكنەلۆجیا .
بەڵام نابێت ئەو هەل و مەرجە نالەبارەی دەیان ساڵەی رابوردووش لە بەرچاو نەگیرێت كە كاریگەری نەرێنی هەبووە لە سەر TVET وەك كۆنی پرۆگرامەكان و ئامێر و تاقیگە وكەمی بوار بۆ مامۆستاكانی ئەم بوارە لە پەرەپێدانی تواناكانیان و ئاشنابوونیان بە تەكنەلۆجیای نوێ‌ ، ئەمانە هەمووی لە لایەك لە لایەكی تریش لاوازی پەیوەندی پرۆگرامەكانی فێركردنی پیشەیی لە گەل پێویستیەكانی بازاڕی كار .
بەڕێزان :
سـستمی TVET ئەگەر بواری بۆ برەخسێت دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ رەخساندنی هەلی كار بۆ قوتابیە دەرچووەكان ئەویش بە رەچاوكردنی پێویستیەكانی بازاڕی كار .
تا ئێستا هەوڵ نەدراوە توقعی پێویستیەكانی بازاڕی كار بكرێت و هەروەها نەبوونی داتا دەربارەی پێویستیەكانی خاوەن كاران تعارچ پەیدا دەكات لە بەینی پێویستی بازاڕی كار وپسپۆریەكان .
لێكۆلینەوەكان وا پێشبینی دەكەن كە پێویستی بازاڕی كار لە كوردستان لە كەرتەكانی خزمەتگوزاری و بازرگانی جملە و گەیاندن بێت و ¾ ی هەلی كار لە كەرتی تایبەت خۆیان لە كەرتەكانی خزمەتگوزاری و فرۆشتن وشارەزایی كشتوكاڵی وپیشەجۆراو جۆرەكان و بازرگانی جملە و مفرد و پیشەسازی و ئامێر بەكار خستن بن ، ئەمانە هەمووی لە توانای قوتابخانە پیشەییەكانە ئامادەیان بكات ، بەڵام سێ‌ یەكی ئەو خاوەنكارانەی رایان وەرگیراوە پێیان وایە كە دەرچووانی دواناوەندیە پیشەیەكان وەك پێویست ئامادە نەكراون بۆ چوونە ناو بازاڕی كار چونكە خبرەی هونەری و پراكتیكیان لاوازە ئەمانەش رێگرن لە بەردەم دامەزراندنیان و لاوازیەكەشیان لە بوارەكانی زمانی بیانی ، بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای زانیاری سەرەڕای نەبوونی المهارات الشخصیە 
بۆ نموونە كاتێك پرسیار لە كۆمپانیایەكی تایبەت كراوە دەربارەی دامەزراندنی ( 600 ) كارمەندی بیانی لە كۆی ( 700 ) كارمەند وەڵامەكە ئەوە بوە دەرچوانی پەیمانگەكان زمانی ئینگلیزی بە باشی نازانن هەروەها خبرەیان لاوازە لە بەكارهێنانی كۆمپیوتەر لە هەمان كاتدا پێویستیان بە خبرەی عەمەلی هەیە.
لە بەر ئەم هۆیانە و سەرەڕای بوونی ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی قوتابخانە پیشەییەكان خاوەنكاران ناچاردەبن پەنا ببەنە بەر دامەزراندنی هێزی كاری بیانی .
بەڕێزان :
بە پێچەوانەی زۆربەی وڵاتانی جیهان لە هەرێمی كوردستان بەشداری بە خاوەنكاران وكەرتی تایبەت و رێكخراوەكانیان ناكرێت لە رێكخستن وبەڕێوەبردنی TVET .
دەستنیشانكردنی كەم و كوڕیەكان كار ئاسانیمان بۆ دەكات بۆ بەخۆداچوونەوەو دیاركردنی ستراتیجیەتێكی نوێ‌ كە چارەسەركردنی كەم و كوڕیەكانی پرۆگرامی خوێندنی پیشەیی بە مەبەستی رەخساندنی هەلی كاری زیاتر بۆ كادیری خۆماڵی بتەوكردنی ئابووری.
بەڕێزان :
ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئامادەن بۆ هاوكاری لە گەل UNESCO بە مەبەستی ئەنجامدانی چاكسازی لە TVET
دووبارە بەخێرهاتنتان دەكەم بەو هیوایەی گفتوگۆكان كاریگەری ئەرێنیان هەبێت لە سەر پرۆگرامی راهێنانی پیشەیی لە هەرێمی كوردستان .
زۆر سوپاس 
دواتر هەریەك لە شارەزایان خاتوو ئەلیسۆن شیمدت و هافدان فارستاد لە رێگەی داتاشۆوە ئامانج و پرۆگرامی رێكخراوەكەیان بۆ ئامادەبووان شی كردەوە لە لایەن خۆیەوە د. ئەنوەر عەبدوڵا لە یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی هەرێم وەكو سپیكەر بوو بۆ ئەم دانیشتنە.
دواتر لە لایەن ئامادەبووانەوە سەرنج و پێشنیاری خۆیان بە رێكخەران گەیاند.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1338 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑