تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوور و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتنیان واژوو كرد

وور و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتنیان واژوو كرد

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:23
 
رۆژی 23/7/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، بە ئامادەبوونی ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژوور و بەشێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور پێشوازییان لە د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر، د. عەدنان شەهاب بەڕێوبەری سەنتەری بەكارخستن و م. سەعد هادی چاوشلی لە زانكۆی ناوبراویان كرد.
ئامانج لەم دیدارەدا واژوو كردنی رێككەوتنامەی لێكگەیشتن بوو لە نێوان هەردوو ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر.
دوای واژوو كردنی یاداشتنامەكە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا بۆ دەزگاكانی راگەیاندن سەرۆكی ژوور وتی: كار بەرەو ئاڕاستەی كەرتی تایبەت دەچێت، بۆیە پێویستمان بە گەنج و لاوی دەرچووی خاوەن ئەزموون دەبێت، واژووكردنی رێككەوتنامەیەكی لەم جۆرەش سوودی بۆ هەردوولا دەبێت، ئێمە دەتوانین هاوكار و پاڵپشتیان بین لە دابین كردنی شوێن و كردنەوەی خولی راهێنان بۆ دەرچووەكان و پەرەدان بە تواناكانیان.
د. دارا وتیشی: لەیەكەمین هەنگاو دا خولێكی راهێنانمان كردۆتەوە كە دەستپێكێكی باشە لە ماوەی داهاتووشدا سەردانەكان بەردەوام دەبێت و گشت خاڵەكانی رێككەوتنامەكە جێ بە جێ دەكەین.
لە لایەن خۆیەوە د. كاوە شێروانی سەرۆكی زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن وتی: قوتابیەكانمان لە زانكۆ و پەیمانگاكان بە هەردوو شێوەی پراكتیكی و تیۆری وانەكان دەخوێنن و دەردەچن بەڵام دوای تەواوكردنیان ئەزموونیان كەمە و پێویستیان بە راهێنان دەبێت لە هەمان كاتیشدا بێ كارن و دەیانەوێت بە دوای كار بگەڕێن بۆ ئەم مەبەستە ئێمە وەكو زانكۆی پۆلیتەكنیكی هەولێر یاداشتێكی لێكگەیشتنمان لەگەڵ ژووری بازرگانی هەولێر واژوو كرد كە پێنج بڕگە لە خۆ دەگرێت, یەكێك لەو بڕگانە كردنەوەی خولی راهێنانی جۆراوجۆرە بۆ دەرچووەكانمان، لە رێگەی ئەم خولانە پەرە بە تواناكانیان دەدەن و دەتوانن ببن بە خاوەن كاری خۆیان.
سەرۆكی زانكۆ وتیشی لە ماوەی داهاتوو بە هاوكاری ژوور گشت بڕگەكان دەخرێنە واری جێً بە جێ كردنەوە.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1343 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2021 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑