ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژووری بازرگانی موسڵ سوپاسی ژووری بازرگانی هەولێر دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 07 ئاب 2017 09:20
 
رۆژی 23/7/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە موقبیل سەدیق دەباغ سەرۆكی ژووری بازرگانی موسڵ كرد.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی دووبارە دەست بەكاركردن و بنیاتنانەوەی ژووری بازرگانی موسڵ و هەنگاونان بۆ دەست پێكردنەوەی كارە بازرگانیەكان تاوتوێ كرا.
سەرۆكی ژووری بازرگانی موسڵ نوسراوی سوپاس و پێزانینی ژوورەكەیانی پێشكەش بە د. دارا سەرۆكی ژووری هەولێر كرد بەرامبەر ئەو یارمەتی و هەڵوێستانەی كە كردوویانە، دووپاتی كردەوە كە ژووری بازرگانی هەولێر هەمیشە پاڵپشت و هەماهەنگمان بووە لە گشت بوارەكان دا.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆكی ژوور دووپاتی لە یارمەتی و هاوكاری ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر كردەوە بۆ هەر كارێك كە ببێتە هۆی پێشخستنی كاری بازرگانی لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
ئه‌م بابه‌ته‌ 1299 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌