تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵكاریگەری ریفراندۆم لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان هەولێر و بەغدا

كاریگەری ریفراندۆم لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان هەولێر و بەغدا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 14 حوزەیران 2017 09:56
كاریگەری ریفراندۆم لەسەر جوڵەی بازرگانی نێوان هەولێر و بەغدا
 
      بە پێ ی بەدواداچونمان دەبینین هەندێك لە كەناڵەكانی راگەیاندن بە لای ئەوەدا دەچن كەوا ریفراندۆم كاتی نی یە لەبەر ئەوەی زەمینەسازی لە بوارەكانی (سیاسی، ئابووری و سەربازی) بە تەواوی بۆ نەكراوە.
     بێگومان ئەوەش چەندین پرسیاری لای هاوڵاتیان دروست كردووە، وای لێ كردوون كە تێڕوانینیان بۆ ئەو پرۆسەیە جیاواز بێت ,بۆیە بە ئەركی خۆمان دەزانین وەڵامی ئەم تێڕوانینە بدەینەوە بە تایبەت لە لایەنی ئابووری كە پەیوەندییەكی راستەوخۆی هەیە بە ژوورەكەمان، بە بۆچوونی من ریفراندۆم پەیوەندی بە زەمینەسازی نیە، كاتێ كە گەل بڕیاری خۆی دا بە بەڵێ ئەو كات لەسەر بەرپرسان و كاربەدەستانی كوردستان پێویستە زەمینە سازی بۆ جێ بە جێ كردنی قۆناغەكانی دوای ریفراندۆم و دەرئەنجامەكەی بكەن.
    سەبارەت بە لایەنی ئابووری كە پەیوەستە بە توێژی بازرگان و پیشەساز كە ژوور نوێنەرایەتیان دەكات، سەرەتا بە پێویستی دەزانم تیشك بخەمە سەر بازرگانی نێوان هەولێر و بەغدا لەو چەند ساڵەی پێشوو كەوا ناوەند بەربەستی زۆری بۆ جوڵەی بازرگانی نێوانمان دروست كردووە، وە درێخی نەكردووە لە بەردەوام بوون لەسەر زیاتر كردنی كۆسپ و تەگەرە لە بەردەم بازرگانانی كوردستان، بەتایبەتی ئەوانەی كە بازرگانی لەگەڵ بەغدا دەكەن تا دەگاتە ئاستێك كە بازرگانان بەم هەڵوێستانە زۆر نیگەران ببن و زۆر جاریش زیانیان لێ بكەوێت.
لە راستیدا پێش ئەوەی باس لە ریفراندۆم بكرێت بە تەواوی لە سنوورەكانی هەرێم هەست بە بوونی دوو دەوڵەتی جیاواز دەكرێت بەڵگەش بۆ ئەوە دانانی بازگە و گومرگی فەرمی و تایبەتە هاوشێوەی سنوورە نێودەوڵەتیەكان لە نێوان هەرێم و شوێنەكانی تری عێراق، ئەمەش خۆی لە خۆی دا پاڵ بە ئێمەی كوردستانیەوە دەنێت كە پەنا بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم ببەین كە پرۆسەیەكی دەستورییە و سیستەمێكی نێودەوڵەتی یە تا گەل بڕیار لەسەر چارەنووسی بدات لە كاتێكدا ئەم جۆرە مامەڵەیەی لەگەڵ بەغدا نەك تەنیا بە دڵ نیە بەڵكو یاساییش نیە،
بۆیە دەكرێت بڵێین ریفراندۆم بكرێت یان نەكرێت ئەوان بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمدا دەكەن و بەردەوامن لە هەڵوێستە نەرێنیەكانیان و دەركردنی ئەو بڕیارانەی كە تەگەرەی زیاتر دروست دەكەن لەگەڵ هەرێمی كوردستان.
بۆیە دەكرێت بڵێین لە كاتی ئێستادا گرنگترین شت كە بكرێت ریفراندۆمە چونكە ئەم پرۆسەیە هەڵوێستی وڵاتان بۆ یەكلایی كردنەوەی گرفتەكان لە نێوان هەولێر و ناوەند دەگۆڕێت چونكە ئەم بڕیارە هی تاكە كەسێك یان حزبێك نیە بەڵكو ئەوە بڕیاری گەلێكە كە جیابوونەوە بە باشتر دەزانێت بۆیە رێزی لێ دەگیرێت، لە لایەكی تریش دەبێتە هاندەرێك كە وڵاتان پەیوەندی ئابووری راستەوخۆ ببەستن لەگەڵ هەرێمی كوردستان، هەروەها هەرێمیش دەكاتە خاوەن ئابووری یەكی سەربەخۆ و دەست كراوە دەبێت بۆ بەستنی پەیوەندی باشتر و پێش كەوتوو تر كە بۆ هاوڵاتیان و وڵاتەكەمان گرنگن.
بۆیە لەسەر هەموو لایەكمان پێویستە لە كاتی دیاریكراودا بەرەو سندوقی دەنگدان بڕۆین  و بە بەڵێ دەنگ بۆ ریفراندۆم بدەین.
                                                              سۆران ئەبوبەكر
                                                             جێگری سەرۆكی ژوور
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1494 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
          1 2
3 4 5 6 7 8 9
10 11 12 13 14 15 16
17 18 19 20 21 22 23
24 25 26 27 28 29  

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑