ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بەشداری لە كۆڕبەندی كار و وەبەرهێنانی عێراقی – ئەوروپی دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 21 ئایار 2017 09:04
رۆژی 18/5/2017 بە چاودێری و سەرپەرشتی ژووری عەرەبی – یۆنانی بۆ بازرگانی و پەرەپێدان و یەكێتیی ژوورەكانی و بازرگانی عێراق لە وڵاتی یۆنان دووەم كۆڕبەندی كار و وەبەرهێنانی عێراقی – ئەوروپی سازكرا.
ئەم كۆڕبەندە سێ پەنێلی لە خۆ گرتبوو: یەكەم- خستنە رووی هەلی كار و ئاسانكاری وەبەرهێنان لە عێراق، دووەم- پیشەسازی نەوت و غاز و وزە و سێیەم- پرۆژەكانی بنیاتنان لە عێراق.
د. دارا سەرۆكی ژوور بەشدار بوو لە پەنێلی یەكەم باسی لە پرۆژەكانی وەبەرهێنان و هەلی كاری كرد لە عێراق و هەرێمی كوردستان، لەباری كەشی وەبەرهێنان و كردنەوەی لقی كۆمپانیا ئەوروپیەكان و ئاسانكاری بۆیان روون كردەوە.
شایانی باسە لەم كۆربەندە ژمارەیەكی بەرچاو لە بازرگانان و كۆمپانیا ئەوروپی و عێراقی و یۆنانیەكان ئامادە بوون، بیروراكان ئاڵوگۆڕ كرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1492 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌