ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

دیدارێکی بازرگانی لە ئەڵمانیا سازدەکرێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 17 ئایار 2017 07:45
دیداری بازرگانی وڵاتانی عەرەبی لە رۆژانی ١٦ – ١٨/٥/٢٠١٧ لە شاری بەرلین لە وڵاتی ئەڵمانیا سازدەکرێت.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ئابووری ئێستای وڵاتانی عەرەبی دەکرێت، هەروەها باس لە چۆنیەتی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و پیشەسازی نێوان وڵاتانی عەرەبی دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی ژوور کە پێکهاتبوون لە سۆران ئەبوبەکر جێگری سەرۆکی ژوور، باقی محەممەد، عەبدولکەریم مستەفا و سالار جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور بەشدارن لەم دیدارە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1477 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌