تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵژوور بەشداری لە پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری دەكات

ژوور بەشداری لە پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 07 ئایار 2017 09:28
رۆژی 4/5/2017 بە ئامادەبوونی رێزدار نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، نەورۆز مەولود وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر و ژمارەیەك لە وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نوێنەران و كونسوڵخانەی وڵاتانی بیانی لە هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەن كۆمپانیا خۆماڵی و بیانیەكان لەسەر زەوی پێشانگای نێودەوڵەتی لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان لە شار هەولێر گەورەترین پێشانگای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ گەشتیاری بە بەشداری 200 كۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیاواز بۆ ماوەی 3 رۆژ كرایەوە.
ئامانج لە كردنەوەی ئەم پێشانگایە پێشخستنی كەرتی گەشت و گوزارە لە هەرێمی كوردستان وە پاڵپشتێكە بۆ بوژاندنەوەی كەرتی ئابووری، لە هەمان كات دا گەشتیاران و سەردانكەران ئاشنا دەبن بە چۆنیەتی گەشت كردن بە ئاسانترین شێوە و رەخساندنی هەلی گەشت بۆیان، هەر لەم پێشانگایە هاوڵاتیانی هەرێم ئاشنا دەبن بە شوێنە گەشتیارەكانی وڵاتانی بەشداربوو.
لە رۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم پێشانگایە چەندین چالاكی و دیمەنی سەرنج راكێش بۆ ئامادەبووان نمایش كرا لە هەمان كات دا ئەم شوێنە بووە جێ"ایەك بۆ گۆڕینەوەی بیروبۆچوونی گەشتیاری لە نێوان كۆمپانیا و وڵاتانی بەشداربوو.
شایانی باسە ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەشداربوو لەم پێشانگایە بە پێشكەشكردنی چاپەمەنیەكانی خۆی بۆ هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی ئەو خزمەتگوزارییانەی كە لە لایەن ژوورەكەمانەوە پێشكەش دەكرێـت.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1532 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« October 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28 29 30 31

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑