ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سەرۆكی ژوور بەشداری لە سمینارێكی كۆلێژی یاسا و رامیاری دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 27 نیسان 2017 09:51
لە ژێر چاودێری سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەددین (ئەحمەد دزەیی) هۆبەی دڵنیایی جۆری كۆلێژی یاساو زانستە سیاسیەكان بە ناونیشانی (گرێدانی زانكۆكان و دەرچوانی زانكۆ بە كۆمەڵگا و بازاڕی كار) رۆژی 26/4/2017 پانێڵێكی بۆ هەریەكە لە پ.ی.د. ئازاد شكور ساڵح بەرپرسی دڵنیایی جۆری كۆلێژ سەرۆكی پانێڵ، د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، د. ئاراس قادر خۆشناو سەرۆكی سەنتەری زانیاری و لێكۆڵینەوەی ستراتیژی كوردستان، پ. ی. د. كاوان ئیسماعیل ئیبراهیم راگری كۆلێژی یاسا و زانستە سیاسیەكان و پ. ی. د. ژاڵە سەعید یەحیا سكرتێری نوسین لە گۆڤاری یاسا و رامیاری بە ئامادەبوونی بەشێك لە رۆشنبیران و قوتابیان سازكرا.
لە پانێلەكە د. دارا جەلیل خەیات وتەیەكی پێشكەش كرد كە تیایدا تیشكی خستە سەر رۆلی ژوور وگرینگی پەیداكردنی هەڵی كار بۆ گەنجان و دەرچوانی زانكۆ و هەوڵدانی دەرچوانیش بۆ ئەوەی خۆیان دەوڵەمەند بكەن بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆئەوەی لەگەڵ تەوژمی جیهانگیری پیچویستیەكانی ئەمرۆی كار كردن خۆیان بگونجێنن و بتوانن لە بازاری كاردا بەئاسانی ببن بەخاوەن ئەزموون لە كاركردندا، لە تەوەرێكی تردا باسی لە رۆڵی زانكۆكان كرد كەپێویستە ئەوانیش گرینگی بە زمانی ئینگلیزی بدەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1549 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌