رۆژی ٦ی نیسان بەرپرسی بەشی ئابووری لە باڵێوزخانەی بوڵگاریا لە بەغدا سەردانی ژووری کردو، لەلایەن سەرۆک و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوورەوە پێشوازی لێ کرا.
لەدیداریکدا شاندی میوان وێرای خستنەڕووی دەرفەتەکانی سوودگەیاندنی وڵاتەکەی بە کوردستان لە رووی ئابوورییەوە، لەنزیکەوە گوێبیستی دەرفەتەکانی کارکردن لە سێکتەرە جیاجیاکان بوو، هەردوولا جەختیان لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندی ئابووری نێوانیان کردەوە.