تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور کۆدەبێتەوە

ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور کۆدەبێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 24 نیسان 2017 10:39

ئەنجوومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بەئامەدەبوونی نەوزاد هادی پارێزگارو عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێرو، سەرۆک و هەردوو جێگرو سەرجەم ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕی ژوور، رۆژی ١٧ی نیسان کۆبوونەوەی ئاسایی مانگانەی سازدا.

لەو کۆبوونەوەیەدا تیشک خرایە سەر رەوشی بازرگانیی و پیشەسازی لە کوردستان و هەولێر بەشێوەیەکی گشتی و کاروبارەکانی ژوور بەشێوەیەکی تایبەتی. جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ کارئاسانیکردنی زیاتر بۆ بازرگان و پیشەوەران، هەروەها پەیوەندییە ناوخۆیی و دەرەکییەکانی ژوور بەرز نرخێندرا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بڕیار درا بە دانانی مەلا مەجید سدیق سێودین وەک جێگری سێیەمی سەرۆکی ژوور، بەمەبەستی راییکردنی کاروباری ژوور بەشێوەیەکی باشتر. ئەم بڕیارەش رەزامەندی یەکێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی کوردستانی لەسەر وەرگیرا. بەمەش هەریەک لەو جێگرانە ئەرکی جیا لە یەکتر رادەپەڕێنن، لە بوارەکانی کارگێڕی و دارایی و پەیوەندییەکاندا.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« November 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
1 2 3 4 5 6 7
8 9 10 11 12 13 14
15 16 17 18 19 20 21
22 23 24 25 26 27 28
29 30          

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑