تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵوۆرك شۆپ و پێشانگای ستایل و جلوبەرگ لە چیك

وۆرك شۆپ و پێشانگای ستایل و جلوبەرگ لە چیك

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 20 شوبات 2017 09:23
رۆژی 18/2/2017 لە شاری بڕنۆ لە وڵاتی چیك بە ئامادەبوونی شاندی ژووری بازرگانی هەولێر كە پێكهاتبوون لە فیدائەددین گەردی، ماجد جەلال و تاهیر مەولود ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور، پێشانگایەكی تایبەت بە ستایل و جل و بەرگ كرایەوە هەر بەم بۆنەیەوە وۆرك شۆپێك بۆ بازرگانانی بەشداربوو لەم پێشانگایە سازكرا.
لەم وۆرك شۆپەدا دەرفەتەكانی هەلی كار و پەیوەندییە بازرگانیەكان و چەند بابەتێكی پەیوەست بە كاری بازرگانی باسی لێوە كرا.
 لە وتەیەكدا فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سازدانی ئەم وۆرك شۆپەی بە دەرفەتێكی باش وەسفكرد بۆ گۆڕینەوە و ئاڵوگۆڕ كردنی بیرو را و بابەتەكانی پەیوەست بە بازرگانی.
هەروەها بەستنی پەیوەندییەكی بەهێزی بازرگانی لە نێوان شاندە بازرگانیە بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایە لە لایەك و خاوەن كۆمپانیاكان لە لایەكی ترەوە بە جۆرێك كە هەردوولا سوودمەند بن.
فیدائەددین گەردی باسی لە ژینگەی لە باری هەرێمی كوردستان كرد لە هەموو روویەكەوە كە وەبەرهێنەران دەتوانن كار بكەن تیایدا.
ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئەوەشی خستە روو كە لە ئێستادا شاری موسڵ نزیكە لە ئازاد كردنەوە بەهۆی ئەوەی ئەم شارە نزیكە لە هەرێمی كوردستان داوای لە كۆمپانیا بەشداربووەكان كرد كە لقیان لە هەرێم بكەنەوە و بەشداربن لە دووبارە بنیاتنانەوەی ئەم شارە.
هەروەها باسی لە گرنگترین ئەو سێكتەرانەش كرد كە لە ئێستادا هەرێمی كوردستان پێویستی پێ یەتی .
گەردی هیواشی خواست كۆمپانیا بەشداربووەكانی ئەم پێشانگایەو كۆمپانیا چیكیەكان بتوانن لە ماوەی داهاتوودا بەشدار بن لە پیچشانگاكانی هەرێمی كوردستان و لە هەمان كات دا پێشانگای تایبەت بە بەرهەمەكانی خۆیان بكەنەوە.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1477 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« December 2015 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
  1 2 3 4 5 6
7 8 9 10 11 12 13
14 15 16 17 18 19 20
21 22 23 24 25 26 27
28 29 30 31      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑