ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

ژوور پێشوازی لە بەرپرسی کارگێڕی لقی دوو دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ دوو شەممە, 20 شوبات 2017 09:20
رۆژی ١٩/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ژوور پێشوازیان لە شاندێکی لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی عەلی حوسێن بەرپرسی کارگێڕی لق کرد.
لە دیدارێکدا بارودۆخی ئابووری و رەوشی بازرگانی ناوچەکە بە گشتی و هەرێمی کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی باسی لێوە کرا.
هەردوولا جەختیان لە هەماهەنگی گشت لایەک کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەم برودۆخە نەخوازراوە دارایی یەی کە هاوڵاتیان و هەرێمی کوردستانی تێ کەوتووە.
بەرپرسی کارگێڕی لق رۆڵی ژووری بازرگانی هەولێری بەرز نرخاند لە راکیشانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەران و بازرگانانی دەرەوە بۆ هەرێم و بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و بەستنی پەیوەندی و ئەنجامدانی کۆنفڕانس و کۆبوونەوە لە نێوان بازرگانانی هەرێم و وڵاتانی دەرەوە.
لە لایەن خۆیەوە سەرۆکی ژوور سوپاسی کردن بۆ ئەو هەموو کارو چالاکیەی کە لە ماوەی رابردوو ئەنجامیان داوە و خزمەتێکی زۆریان بە شاری هەولێر گەیاندووە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکە نوێ کەیدا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌