ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

سه‌رۆكی نوێی ژووری بازرگانی غازی عه‌نتاب سه‌ردانی ژووری بازرگانی هەولێر دەکات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 15 شوبات 2017 09:41
رۆژی ١٢/٢/٢٠١٧ د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی ژوور بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەنی کاگێڕی ژوور پێشوازیان لە شاندێکی ژووری بازرگانی غازی عەنتاب کرد کە پێکهاتبوون لە بایهان هیدرگولو سه‌رۆكی نوێی ژووری بازرگانی غازی عه‌نتاب و سدیق كۆچاك جێگری سه‌رۆكی ژوور.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەردوولاو بەشداری کردنی بازرگانان و کۆمپانیاکانی هەردوولا لە پێشانگا نێودەوڵەتیەکان گفتوگۆی لەسەر کرا.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1434 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌