تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵپێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە خۆراكیەكان لە وڵاتی كەنەدا دەكرێتەوە

پێشانگایەكی نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمە خۆراكیەكان لە وڵاتی كەنەدا دەكرێتەوە

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 07 شوبات 2017 08:52
رۆژی 6/2/2017 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر پێشوازی لە ئیریك بلیتەر راوێژكاری بازرگانی لە عێراق و ئوردن و خدر سبیحات بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا كرد.
لە دیدارێكدا پەیوەندییە بازرگانیەكان و سەردانی شاندە بازرگانیەكان لە نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا باسی لێوە كرا.
خدر سبیحات رایگەیاند: پەیوەندی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی كەنەدا رۆژ بە رۆژ لە پەرەسەندن دایە لە هەموو بوارەكان بە گشتی و بوارەكانی خوێندن و بازرگانیش بە تایبەت.
وتی: لەم نزیكانە دوای رەزامەندی حكومەت دەست دەكەین بە كردنەوەی لقی زانكۆیەكی كەنەدی لە هەولێر كە چەندین بەش لە خۆ دەگرێت.
سەبارەت بە ئامانجی سەردانەكەیان بۆ ژوور بەرپرسی بەشی بازرگانی لە باڵیۆزخانەی كەنەدا رایگەیاند: لە ماوەی 26 تا 2/3/2017 پێشانگایەكی نێودەوڵەتی لە شاری دوبەی بۆ بەرهەمە خۆراكیەكان دەكرێتەوە كە تیایدا 25 كۆمپانیای كەنەدی لەم بوارە بەشدار دەبن تیایدا لە هەمان كات دا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ لە وڵاتی كەنەدا پێشانگایەكی تری نێودەوڵەتی بۆ بەرهەمی خۆراكی دەكرێتەوە بۆیە ئێمە لە رێگەی ژووری بازرگانی هەولێرەوە داوا لە كۆمپانیا خۆراكیەكانی هەرێمی كوردستان دەكەین كە لە رێگەی خاوەن كۆمپانیاكەوە دەتوانن بەشدار بن لەم پێشانگایە.
لە لایەن خۆیەوە د. دارا جەلیل خەیات دەست خۆشی لێكردن، هیوای خواست بتوانن لە ماوەی داهاتوودا كۆمپانیا كەنەدییەكان بەشدار بن لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، هەوڵبدەن پێشانگایەكی تایبەت بە بەرهەمەكانی خۆیان لە هەرێمی كوردستان بكەنەوە وەكو ژووری بازرگانی هەولێریش پاڵپشتی خۆیانی بۆ دەربڕی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1444 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« September 2010 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑