ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

کۆربەندی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلجیکا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2017 07:42

 لە چوارچێوەی چاڵاکیەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا بە مەبەستی پتەوکردن پەیوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لە گەڵ یەکێتی ئەوروپا و وڵاتانی بێنالۆکس رۆژی سێشەممە رێکەوتی 17.01.2017 کۆربەندێکی ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەرێمی کوردستان و هەرێمی فڵاندێرزی بەلجیکا بە ئامادەبوونی زیاتر لە 60 کۆمپانیای بەلجیکی بەرێوە چوو.

شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. علی سندی وەزیری پلاندان و شاندی یاوەری کە پێکهاتبوون لە چەند بەرێوەبەری گشتی لە وەزارەتەکانی پلاندانان و بازرگانی و پیشە سازی، فیدائەددین گەردی ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ژووری بازرگانی هەولێر وەکو  نوێنەری ژووری بازرگانی کوردستان بەشداریان لە کۆربەندەکە کرد.

 لە میانەی کۆربەندەکە چەند سمینارێک لە سەر هەرێمی کوردستان و بواری وەبەرهێنان لە کەرتە جیایا کان بەتایبەتی کشت و کاڵ و پیشەسازی پێشکەش کران. ئامانجی سەرەکی کۆربەندەکە پێدانی بەرچاوڕوونی بوو بە بازرگان و کۆمپانیاکانی فلاندەرز تاوەکو بەشێک لە سەرمایە و پڕۆژەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان بگوازنەوە، و بڕیارە لە ئایەندەیکی نزیکدا زەمینە بۆ 100 کۆمپانیای هەرێمی فلاندەرز خۆشبکرێ سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن.
ئەم کۆربەندە  لەسەر داوای هەرێمی فلاندەرز و بە هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و ژووری بازرگانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا کە نوێنەرایەتی 17 هەزار کۆمپانیاساز كراوە و شاندی هەرێمی كوردستان لەسەر داوەتی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی فلاندەرس سەردانی بەلجیكایان كردووە.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1428 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌