ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

بە بەشداری شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان سیمینارى ئابوورى كوێت و ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان لە کوێت سازکرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2017 07:26

 

رۆژی 17/1/2017 بە بەشداری شاندی بازرگانی هەرێم و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەران و بازرگانانی کوێت، ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى كوێت له‌ ژێر ناونیشانى (رۆڵى ئابوورى كوێت و ژینگه‌ى وه‌به‌رهێنان) سیمینارێكى فراوانى سازكرد.

سه‌ره‌تا فهد یعقوب الجوعان ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كارگێرى ژوورى بازرگانى و پیشه‌سازى كوێت ووته‌یه‌كى پێشكه‌ش كرد و هانی وەبەرهێنرانی وڵاتەکەی دا کە بەشداربن لە ئاوەدانکردنەوەی هەرێمی کوردستان لە هەمان کات دا باسى له‌ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندیه‌ ئابووریه‌كانى نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێت کرد.

دواتر د. دارا جلیل خه‌یات سه‌رۆكى یه‌كێتى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازى هه‌رێمى كوردستان وته‌یه‌كى پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بوان كرد و باسى له‌ وه‌به‌رهێنان له‌ كوردستان و ئه‌و ژینگه‌ له‌باره‌ى كه‌ هه‌یه‌ له‌ كوردستان وه‌كو یاساى وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و ئارامى كوردستان کە هەمووی هاندەرە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی روو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

دواتر وه‌به‌رهێنه‌رانى ئاماده‌بوو پرسیاریان له‌ باره‌ى شێوازى كارى وه‌به‌رهێنان كرد و شاندى بازرگانى هه‌رێى كوردستانیش وه‌لامى پرسیاره‌كانیان دایه‌وه‌.

 

ئه‌م بابه‌ته‌ 1074 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌