رۆژی 17/1/2017 شاندی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی د. دارا جەلیل خەیات سەرۆکی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی کوێتیان کرد و لە لایەن عەلی غانم سەرۆکی ژووری بازرگانی کوێت پێشوازییان لێکرا.
لە دیدارێکدا پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێت باسی لێوەکرا.
هەروەها بەستنی پەیوەندی لە نێوان ژوورە بازرگانیەکانی هەرێم و ژووری بازرگانی کوێت بەشێکی تری ئەم دیدارە بوو.
شاندی بازرگانی هەرێم داوایان لە بازرگانان و خاوەن کارانی وڵاتی کوێت کرد، کە بێن بۆ سەردانی هەرێمی کوردستان و دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بازرگانانی هەرێم ببەستن و بەشداربن لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.