تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵشاندی بازرگانی هەرێم سەردانی دەستەی وەبەرهێانی وڵاتی کوێت دەکەن

شاندی بازرگانی هەرێم سەردانی دەستەی وەبەرهێانی وڵاتی کوێت دەکەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2017 07:24

لە درێژەی سەردانەكەیاندا شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان رۆژی   17/1/2017 سەردانی دەستەی وەبەرهێنانی كوێتیان كرد لە لایەن بەڕێوبەر و ئەندامانی دەستە پێشوازییان لێکرا.

لە كۆبونەوەیەك دا د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی شاند پوختەیەک لە یاسای وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستانی بۆ باس کردن و گرنگی ئەم یاسایەی روون کردەوە، هەروەها باسی لە دوایین پێشکەوتنە ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان و ژینگەی وەبەرهێنان کرد لە هەرێمی کوردستان.

لە هەمان کات دا شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان گرنگترین ئەو سێکتەرانەیان باس کرد کە لە ئێستادا هەرێمی کوردستان پێویستی پێیەتی لە وەبەرهێنان.

لە لایەن خۆیەوە بدر عجیل العجیلی بەڕێوەبەری جێبەجێكاری دەستەی وەبەرهێنان  باسی لەچۆنیەتی كاركردنی وەبەرهێنانی كوێت كرد، هەروەها خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بۆ بەستنی پەیوەندی و دروستکردنی لێژنەیەکی هاوبەش و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

 شایەنی باسە شاندی بازرگانی هەرێم پێكهاتبوون لە د. دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان، ئەیاد حەسەن جێگری سەرۆكی یەکێتیی ژوورەکانی بازرگانی، ئیبراهیم سۆفی جێگری سەرۆكی ژووری بازرگانی هەولێر، مەجید سورچی و سەدرەدین كەمال و كەمال عزیز و سالار جلال ئەندامانی ژووری بازرگانی هەولێر،  ئەحمەد جاف ئەندامی ژووری بازرگانی سلێمانی و نورەددین خەلەف ئەندامی ژووری بازرگانی دهۆك.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1439 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« January 2020 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
    1 2 3 4 5
6 7 8 9 10 11 12
13 14 15 16 17 18 19
20 21 22 23 24 25 26
27 28 29 30 31    

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑