ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان گەیشتە وڵاتی کوێت

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ پێنج شەممە, 19 کانونی دووەم 2017 07:13

شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان گەیشتە وڵاتی کوێت
 رۆژی16/1/2017  شاندی بازرگانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندیە ئابوریەكانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی کوێت بەسەرۆكایەتی د. دارا جلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ئەیاد حسن جێگری سەرۆكی یەكێتیی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ژوورەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك گەیشتنە ووڵاتی كوێت و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كوێت لەلایەن سەرۆک و ئەندامانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی كوێت بەگەرمی پێشوازیان لێكرا، وا بڕیارە لە رۆژانی داهاتوو ژمارەیەك كۆبونەوە و دیداری ئابووری لەگەڵ خاوەن کار و بازرگانانی ئەم وڵاتە ساز بكەن.

ئه‌م بابه‌ته‌ 1439 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌