ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پیشەسازكارانی ئێران روو لە هەرێمی كوردستان دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ سێ شەممە, 03 کانونی دووەم 2017 08:57
رۆژی 29/12/2016 كۆبوونەوەیەكی بازرگانی لە نێوان ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور كە پێكهاتبوون لە ئەندامان، ماجد جەلال (هەماهەنگكار لە نێوان ژوور و شاندە ئێرانیەكان)، مەلا مەجید سورچی، فیدائەددین محەممەد، جەوهەر خدر، كەمال عەزیز و سەركەوت جەمال لەگەڵ شاندی ئێرانی كە بەسەرۆكایەتی فەروێز زارعی پاشكۆی بازرگانی لە كونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و ژمارەیەك لە بازرگانان و پیشەسازكارانی وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.
لەم كۆبوونەوەیە گفتوگۆ كرا دەربارەی ئەنجامدانی كاری بازرگانی هاوبەش لە نێوان بازرگانانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران.
هەروەها بەشداری كردنی پیشەسازكارانی ئێران لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێمی كوردستان و دانانی كارگەی ئێرانی لە كوردستان تەوەرێكی تری ئەم كۆبوونەوەیە بوو.
 
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1478 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌ دواین نوێكردنه‌وه‌ پێنج شەممە, 05 کانونی دووەم 2017 08:58