ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

نوێنەری حكومەتی هەرێم لە ئەمریكا سەردانی ژوور دەكات

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 14 کانونی یەکەم 2016 08:50
رۆژی 12/12/2016 د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور پێشوازی لە خاتوو بەیان سامی عەبدولرەحمان نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا و شاندی یاوەری كرد.
لە دیدارێكدا كە ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور ئامادە بوون تێیدا پتەو كردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووری یەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا وە بەردەوام بوونی ئەم پەیوەندییە جەختی لەسەر كرایەوە.
وە هەردوولا جەختیان لەسەر دانانی پرۆگرامێكی پتەو بۆ ساڵی نوێ دووپات كردەوە بۆ ئەنجامدانی كۆنفڕانسێكی هاوبەش لە نێوان كۆمپانیا ئەمریكیەكان و كوردستانیەكان.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1466 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌