ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

لە ئەردەن وۆرك شۆپێك سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 14 کانونی یەکەم 2016 07:57
بۆ بەشداریكردن لە كۆنفڕانسێكی ئابووری رۆژی 6 -8 /12/2016 شاندێكی فەرمی بازرگانی كە پێك هاتبوون لە ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور سەركەوت حاجی جەمال، عەبدولكەریم مستەفا و سالار قادر سەردانی شاری عەممانی پایتەختی ئەردەنیان كرد.
شاندی ژوور لە رێگەی كونسوڵخانەی وڵاتی ئیتاڵیا لە هەرێم ئەم سەردانەیان ئەنجامدا لەگەڵ گەیشتنیان بۆ وڵاتی ئەردەن لە لایەن باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا لە عەممان پێشوازییان لێكرا.
ئەم كۆنفڕانسە بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام بوو چەندین بازرگان و كۆمپانیا لەسەر ئاستی عێراق بەشدارییان تێدا كردبوو، ئەم كۆنفڕانسە چەند كەرتێكی جۆراوجۆری ئابووری لە خۆ گرتبوو، لە هەمان كات دا وۆركشۆپێكی تایبەت بە كاری بازرگانی و ئابووری لە عێراق سازكرا.
لەم كۆنفڕانسەدا دانیشتنی B2B لە نێوان كۆمپانیاكان و خاوەن كار و بازرگانان سازكرا، ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووریش داوایان لە كۆمپانیاكان كرد كە بێن بۆ كوردستان و بەشداربن لە بازاڕەكانی هەرێم و كاری بازرگانی ئەنجام بدەن.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1472 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌