ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

شاندی بازرگانی هەرێم سەردانی ژووری بازرگانی ئەمریكا دەكەن

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 کانونی یەکەم 2016 09:54
دوا بە دوای بەشداری كردنیان لە كۆنفڕانسی هەلی كارو بازرگانی لە ئەمریكا، رۆژی 30/11/2016 شاندی بازرگانی و حكومی هەرێمی كوردستان سەردانی ژووری بازرگانی ئەمریكایان كرد، لە لایەن سەرۆك و ئەندامان و ستافی ژووری بازرگانی ئەمریكا پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی پتەوكردن و بەهێزكردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەكان و بەشداری كردنی وەبەرهێنەر و بازرگان و كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە بازاڕەكانی هەرێم گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەروەها جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان ژوورە بازرگانیەكانی هەرێم و ژوورە بازرگانیەكانی ئەمریكا كرایەوە.
شاندی هەرێم هیوای خواست كە بازرگانانی ئەمریكا داهاتوودا بتوانن بە گڕو تینێكی زۆرەوە بەشداربن لە ئاوەدانكردنەوەی هەرێم.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1437 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌