ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

كۆڕبەندی بانكەكانی عەرەبی لە لوبنان سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 کانونی یەکەم 2016 08:52
 بە بەشداری د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی ژوور، باقی محەممەد هادی و سەدرەددین كەمال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژوور رۆژانی 23 – 24/11/2016 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان كۆڕبەندی بانكەكانی عەرەبی سازكرا.
رۆژی یەكەمی كۆڕبەند تایبەت بوو بە باس كردنی كارو چالاكیەكانی بانكەكانی عێراق و گرنگترین ئەو ئاستەنگ و كێشانەی كە دێنە بەردەم كاری بانكەكان لە عێراق.
هەروەها چۆنیەتی فراوان كردنی كاری بانكەكان و كردنەوەی لقی نوێ یان لە وڵاتان و سازكردنی چەندین پەنێل بۆ كاربەدەستان و بەڕێوبەرانی بانكە عێراقیەكان بەڕێوەچوو.
وە رۆژی دووەم كۆڕبەند تایبەت بوو بە كار و چالاكی بانكە عەرەبییەكان بە گشتی.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1471 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌