تۆ لێرەیت: ErbilChamberهه‌واڵلە واشنتن كۆنفڕانسی دەرفەتەكانی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان سازكرا

لە واشنتن كۆنفڕانسی دەرفەتەكانی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان سازكرا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ یەک شەممە, 04 کانونی یەکەم 2016 08:33
رۆژی 29/11/2016 بە هەماهەنگی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمریكا و بنكەی پەیوەندییەكانی ترانز ئەتڵانتیك لە زانۆی جان هۆپكنز و ئەنجومەتی بزنسی ئەمریكی – كوردستانی بە ئامادبوونی هەریەك لە عەلی سندی وەزیری پلاندانان و عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكال و بەشداری شاندێكی ژوورەكانی بازرگانی هەرێمی كوردستان كە پێك هاتبوو لە سۆران ئەبوبەكر جێگری دووەمی سەرۆكی ژووری و باقی محەممەد هادی، فیدائەددین گەردی و ماجد جەلال ئەندامانی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر بۆ باس كردن لە دەرفەتەكانی بزنس لە كەرتەكانی وزە، كارەبا و كشتوكاڵ لە هەرێمی كوردستان و بنیاتنانی شەراكەتی ئابووری لە نێوان هەرێمی كوردستان و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە واشنتۆنی پایتەختی ئەو وڵاتە كۆنفڕانسی دەرفەتەكانی هەلی كار و بازرگانی لە هەرێمی كوردستان سازكرا.
لەم كۆنفڕانسەدا باس لە دەرفەتەكانی هەلی كار لە هەرێمی كوردستان و گرنگترین كێشە و ئاستەنگەكان كە دێنە پێش بۆ وەبەرهێنان و كاركردن لە هەرێمی كوردستان كرا.
لە هەمان كاتدا جەخت لە كاركردن لە هەردوو سێكتەری كشتوكاڵ و وزە لە هەرێمی كوردستان و چۆنیەتی گەشەكردنی ئەم دوو سێكتەرە كرا.
وە هەریەكە لە عەلی سندی وەزیری پلاندانان و عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكال پەنەلێكیان پێشكەش بە ئامادەبوان كرد.
وە وتەی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان لە لایەن نەوزاد غەفور ئەندامی ئەم یەكێتیە خوێندرایەوە داوا لە كۆمپانیا و بازرگانانی ئەمریكا كرا كە بێن سەردانی هەرێمی كوردستان بكەن و بەشدار بن لە ئاوەدانكردنەوەی بە تایبەت لە هەردوو سێكتەری وزە و كشتوكاڵ.
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1380 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌

بڵاوکراوه‌کان

ڕۆژنامه‌ی بازرگانی سه‌رده‌م

ڕێبه‌ری ژوور

هه‌واڵی چاوه‌ڕوانكراو

سعر الصرف

به‌های گۆرینه‌وه‌ی دیناری عیراقی به‌ دولاری ئه‌مری...

«
»
« February 2019 »
Mon Tue Wed Thu Fri Sat Sun
        1 2 3
4 5 6 7 8 9 10
11 12 13 14 15 16 17
18 19 20 21 22 23 24
25 26 27 28      

نرخی دراو

نرخی دراو

کەشوهەوای هه‌ولێر

ئاگاداری

Copyright © 2012 Erbil Chamber. All Rights Reserved. سه‌ره‌وه‌ ↑