ئه‌م په‌ڕه‌ چاپ بكه‌

پەرەپێدانی پەیوەنییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەندەنوسیا

بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌واڵ چوار شەممە, 23 تشرینی دووەم 2016 08:54
بە مەبەستی پتەوکردنی پەیوەندییە بازرگانیەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی ئەندەنوسیا رۆژی 17/11/2016 بالیۆزخانەی ئەندەنوسیا لە عێراق لە شاری هەولێر هەڵسا بە سازكردنی ئێوارەخوانێك بۆ ژمارەیەك لە بازرگانان و خاوەنكارانی هەرێمی كوردستان.
سەرەتا باڵیۆزی ئەندەنووسیا وتەیەکی پێشکەش کرد دوای بەخێرهێنان، رایگەیاند هیواخوازە پەیوەندیە ئابووریەكانی نێوان هەردوولا زیاتر پتەوبن بە تایبەتی لە بواری گەشتیاری و بازرگانی.
 دواتر د. دارا جلیل خەیات سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێرلە ووتەیەكی دا پێشوازی لەم جۆرە پەیوەندیانەی كرد كە دەبن بە بنەمایەكی باش بۆ زیاتر هاندانی بازرگانان و خاوەن كاران و هەروەها بە سەرەتایەكی باشی زانی بۆ زیاد بوونی جموجۆلی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان .
 
ئه‌م بابه‌ته‌ 1436 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌