رۆژی 12/11/2016 لە هۆتێل دیڤان لە شاری هەولێر د. دارا جەلیل خەیات سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ئەیاد حەسەن جێگری دووەمی سەرۆكی یەكێتیی ژوورەكانی بازرگانی و سەدرەددین كەمال ئەندامی ئەنجومەنی كارگێڕی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەولێر لەگەڵ خاتوو بارۆنا ئیما نیكڵسۆن سەرۆكی رێكخراوی IBBC ی بەریتانی و جۆن سارب جێگری كونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر كۆبوونەوە.
لە دیدارێكدا چۆنیەتی پتەوكردنی زیاتری پەیوەندییە بازرگانیەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی بەریتانیا گفتوگۆی لەسەر كرا.
هەروەها باسیان لە هەماهەنگی زیاتری نێوان ژوور و رێكخراوی ناوبراو كرد بۆ خزمەتكردنی زیاتری كەرتی بازرگانی.